انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

وسایل موتوری را داخل طبیعت نبریم. ماشین را کنار جاده پارک کرده و پیاده زیر درختان برویم.

تاسیس کارگاه بازیافت زباله در بانه

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی۲۰/۶/۹۵ بە بەشداری بەرپرسان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی شاری بانە، ڕێوڕەسمی وەگەڕ خستنی کارگەی بازیافتی زبڵ و پاشماوە بەڕێوە چوو.
سەرەتا بەشی یەکەم لە هۆڵی فەرهەنگی هونەری بەڕێوەچوو و لەو مەڕاسیمە شارەداری بانە ئەندازایا بابەک ڕۆستەم پوور باسێکی لە وەگەڕ خستنی ئەم ڕۆژە و تێچووەکەی و قازانجەکانی بۆ شاری بانە پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.
پاشان فواد حەسەنی ساوان وتە بێژی پاژین لە چەند وتەیێکائاماژەی بەوە کرد کە جێبەجێ بوونی ئەم پڕۆژەیە یەکێک لە ئامانج و داخوازییەکانی پاژین بووە کە بەهیمەتی کاربەدەستانی ئەو بوارە و شارەداری بانە و ژینگە دۆستانی ئەم ناوچەیە جێبەجێ بوو، هەروەها دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرانی ئەم پڕۆژە کرد و هیوای خواست کە تا دوایین هەنگاوەکان هەوڵ بدرێ بۆ بن بڕ کردنی نەهێشتنی زبڵ و پاشماوە و بەرپرسان تەنیا بەوەوە نەوێستنەوە، هەروەها داوای لە جەماوەری خەڵک کرد کە هەر کامەوەم لەبەر خۆیەوە کار بکەن بۆ ئەوەی هاوکار بن لە پەرە پێدانی فەرهەنگ سازی بۆ پاراستنی ژینگە، لە هەمان کاتدا داوا کرا لە مامۆستایانی ئایینی کە لە وتارە ئاینیەکاندا باس بکەن لە ژینگە پارێزی و خەڵک هان بدەن بۆ پاراستنی ژینگە.
پاشان ئاغای قادری جێگری پارێزگاری کوردستان چەند وتەی پێشکەش کرد و بە دوای ئەودا حاجی وریای وثوقی سەرۆکی شۆڕای شاری بانە سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە ئەم پڕۆژەیان کۆتایی پێ هێنا و دامەزراند.
لە بڕگەی دوهەمی ئەم مەڕاسیمەیا خەڵک بەرپرسان بەرەو سایتی زبڵی هەژدە دۆڵان بەڕێ بوون و لەوێ بە فەرمی کارگەی بازیافتی زبڵ و پاشماوەیان کردەوە و وەگەڕ کەوت. هەر لەو بابەتەیا موهەندیس گوڵ پەسەندی باسێکی زانستی سەبارەت بەو کارگەی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بە دەست بە کار بوونی ئەم کارگەیە زبڵ و پاشماوە بە ڕادەیێکی زۆر کەم ئەبێتەوە.
شایانی باسە کە ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم مەڕاسیمە لەسەر شانی ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگەی بانە #پاژین و شیرکەتی ئیما بوو.
photo_2016-09-12_19-19-02photo_2016-09-12_19-20-11photo_2016-09-12_19-18-07 photo_2016-09-12_19-18-38 photo_2016-09-12_19-18-44

photo_2016-09-12_19-20-24

نوشته شده توسط شنبه ۱۹ شهریور ۱۳۹۵ 1,118 بازدید
دسته : کمیته زباله و پاکسازی
http://www.pajin.org/?p=6022

بایگانی تاریخ خورشیدی

دسته‌ها