انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – تاسیس 1378

وسایل موتوری را داخل طبیعت نبریم. ماشین را کنار جاده پارک کرده و پیاده زیر درختان برویم.

پاژین لە_ناو_گوندەکان_شێنان_١٣٩۵/١٠/٨ کردنه وه ی لق

 

پاژین له ناو گونده کان ۱۳۹۵/۱۰/۰۸

کردنه وه ی لق                                                                                                                                    لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پاژین و سەردان و کردنەوەی لقی ژینگەپارێزی لە گوندەکان، چوارشەممە شەو ڕێکەوتی ۸ی بەفرانباری ۹۵ی هەتاوی، دەستەیێکی ۱۸ کەسی لە ئەندامانی پاژین لەسەر داخوازی خەڵکی گوندی شێنان لە ناوچەی بانە بۆ کردنەوەی لقی پاژین سەردانی ئەو گوندەیان کرد.هەر لە مزگەوتی گوندی شێنان لە لایان خەڵکی خوێن گەرمی ئەو گوندە پێشوازیێکی گەرمیان لێ کرا.پاشان بە ئامادە بوونی ژنان و پیاوان و گەنجان و مناڵانی شێنان و ئەندامانی پاژین کۆڕی کردنەوەی لقی پاژین لە شێنان دەستی پێکرد.سەرەتا بە نوێنەرایەتی خەڵکی شێنان کاک “هادی مەحمودپور” بەخێرهاتنی ئەندامانی پاژینی کرد و ڕایگەیاند کە خۆمان بە بەختەوەر ئەزانین کە ڕێکخراوەی پاژین لە ناو خۆمان ئەبینین و هیوادارین کە بە هاوکاری یەکتر بتوانین خزمەت بە ژینگەی نیشتمانەکەمان بکەین.دوابەدوای بەڕێزیان کاک “فەتتاح ئەمین زادە” کەسایەتی ناسراو و ئەندامی پاژین چەند وتەیێکی پێشکەش کرد، لە قسەکانیان باسیان لە چۆنیەتی و ساڵی دامەزراندنی پاژین کرد وباسێکی کورتیشیان کرد لەسەر کار و چالاکییەکانی پاژین و چەند زانیاریێکیان دا سەبارەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی، هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیان ڕویان کردە ژنانی بەشدار بووی کۆڕەکە و ئاماژەیان بەوە کرد کە ژنان ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە پاراستنی ژینگە بەو پێیەی کە ئەرکی کاری ناو ماڵ و پەروەردەی مناڵ لەسەر شانی ئەوانە.بە دوای ئەودا فیلمێک لە کار و چالاکیەکانی پاژین بۆ ئامادەبووان نمایش کرا کە بووە جێی سەرنجیان.لە پاشان وتەبێژی پاژین “فواد حەسەنی ساوان” قسەکانی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان و خەڵکی گوندی شێنان کرد و دەست خۆشی لە خەڵکی شێنان کرد بۆ وەی کە ئەو هەلەیان ڕەخساند کە پاژین بچێتە ناویان و لقێک لەو گوندە بکاتەوە.هەر وەها باسی کرد لەسەر گرینگی ژینگە و پاراستنی ژینگە کە ئێستە سەرەکی ترین و گرینگترین باسی کۆمەڵگای جیهانییە و ئەبێ هەموومان و هەرکەس لەبەر خۆیەوە دەست لە ناو دەستی یەک هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی ژینگەی نیشتمان.هەروەها باسیان لەوە کرد کە بۆ باسی ژینگە و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندەکان لە ڕیزی پێشەوەن و ئەبێ کارێک بکرێت ئاستی زانیاریان ببرێتە سەر تا بە ئاگایی و وشیارییەوە بڕۆن بەرەوە پاراستنی ژینگە.هەروەها باسێکیان کرد لەسەر دارستان و نزار و ئەوەی کە ئەبێ خەڵکی گوندەکان گرینگیێکی زۆر بدەن بە دارستان و نزار و هەوڵەکانیان زیاتر چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی دارستانەکان، باسێکی دیکەشی لەسەر لێدانی لە ڕادەبەدەری بەنداو بوو، کە خەسارێکی زۆر ئەگەیێنێت بە ژینگەکەمان و ناوچەی ئێمەش هەڵگری ئەو ڕادە زۆرەی بەنداو نییە.هەروەها باسێکی دیکەی کرد لەسەر پاراستنی مافی ئاژەڵان و پێویستی پاراستنی مافی ئاژەڵان و خۆشەیستی بۆ بوونەوەرەکان کە بە هۆی ڕاوی لە ڕادەبەدەر و توندووتیژی دژی ئاژەڵان خەریکە ئاژەڵە کێوی و باڵندە کێویەکان بەرەو لە ناوچوون ئەڕۆن و هیوای خواست کە چیدی لە ناو گوندکان ڕاو نەمێنێت و خەڵکی گوندەکانیش بەرەنگاری ئەو کەسانە ببنەوە کە دێنە ناوچەی ئەوان بۆ ڕوا کردن تا چیدی بونەوەران نەکەونە بەر قامچی تفەنگی ڕاوچیان و لە ناو بچن، لە کۆتایی قسەکانی پیرۆزبایی کردنەوەی لقی پاژینی لە شێنان و شێنانیەکان کرد و هیوای خواست کە ئەمە دەست پێکێک بێت بۆ زیاتر هاوکاری کردن و کردنەوەی لقی دیکە لە گوندەکانی تر.دوابەدوای ئەو تیزێرێک لە وێنەی چالاکیەکانی پاژین بڵاو بووەوە، پاشان کاک “ڕەحمان سلێمانی” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین چەند وتەیێکی پێشکەش کرد.لە پاشان یەکێک لە گەنجانی گوندی شێنان بە ناوی کاک “عەتا خالیدی” چەند وتەیێکی سەبارەت بەوەی کە گوندییەکان ئەبێ سەرەتا لە خۆیانەوە دەست بکەن بە ژینگە پارێزی تا وردە وردە شوێنەکانی دیکەش بتەنێتەوە و هەروەها شێعرێکی خۆشی سەبارەت بە ڕاو و ڕاوچی پێشکەش بە کۆڕەکە کرد.پاشان چەند پرسیار لە لایەن خەڵکەوە ئاراستە کرا کە لە لایەن ئەندامانی پاژین وڵام درایەوە، دوابەدوای ئەوە بە دەستی یەکێک لە دایکانی دڵسۆزی گوندی شێنان بە ناوی پورە “فاتم شێنانی” کارتی ژینگەیاری بەسەر مناڵە چاوگەشەکانی شێنان دابەش کرا.هەروەها لەم کۆڕەیا ڕێز گیرا لە دوو کەسایەتی گوندی شێنان بە ناوەکانی کاک “ساڵح یەزدانفەڕ” و هەژار یەزدانفەڕ” کە لە بابەتی پاراستنی ژینگە و خزمەت بە ئاژەڵان ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاندووە.شایانی باسە کە لەم مەڕاسمەیا بەڕێز “عەلی چەمەنی” وەک بەرپرسی لقی پاژین لە شێنان دیاری کرا.لە کۆتاییدا بە چایی و خورما و شیرینی میوانداری لە ئامادەبووان کراو کۆتایی بە کۆڕەکە هات.

نوشته شده توسط جمعه ۹ دی ۱۳۹۵ 615 بازدید
دسته : اخبار

بایگانی تاریخ خورشیدی

دسته‌ها