انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

وسایل موتوری را داخل طبیعت نبریم. ماشین را کنار جاده پارک کرده و پیاده زیر درختان برویم.

پەردەلادان لە پەیکەری سمۆرە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەزبەری ۹۵ی هەتاوی و بە هیممەتی ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگەی بانە_پاژین و شارەوانی بانە و شۆڕای شاری بانە و دایرەی ژینگەیی(موحیت زیست) ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان و لە ژێر ناوی ڕۆژێک بۆ سمۆرە باخەوانەکەی زاگڕۆس لە پارکی ژینگەی شاری بانە بەڕێوەچوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ پەردە لادان لە پەیکەری سمۆرە لەو پارکە. لەم ڕێوڕەسمەدا جەماوەرێکی زۆری خەڵکی بانە و دەوروبەر و ڕێکخراوە ژینگە پارێزییەکانی پارێزگای ورمێ و سنە و چەند ناوچەی ئێران بەشدار بوون. سەرەتا چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە. پاشان وتەبێژی پاژین فواد حەسەنی ساوان پەیامی پاژینی پێشکەش کرد و بەخێر هاتنی میوانەکانی کرد. هەر وەها کاک حامید ئەسراری باسێکی سەبارەت بەو ڕێوڕەسم و چالاکییە پێشکەش کرد. پاشان ئەندازیار ڕۆستەم پوور شارەوانی بانە چەند وتەیێکی سەبارەت بە پڕۆژەی پارکی ژینگە و پەیکەری سمۆرە و چالاکیەکانی شارەوانی پێشکەش کرد. پاشان لە لایەن کیژی چاو گەش ئەوین پزشکی پارچە موسیقایێکو سرودی خوایە وەتەن ئاویە پێشکەش کرا. پاشان چەند وتەیێکی بەنرخی ژینگەپارێزی لە لایەن کاک ناجی کانی سانانی چالاکی بە توانای ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان پێشکەش کرا. هەروەها چەند ووتەیێک لە لایان قارەمانی دوچەررخە سەواری جیهان بۆ تەک چەرخ کە بە مەبەستی پشتیوانی ڕۆژێک بۆ سمۆرە بە تەک چەرخ لە سەردەشتەوە هاتبوو پێشکەش کرا.پاش ئەو سرودی سمۆرە لە لایەن مناڵانی باخچەی ساوایانی ئاوان پێشکەش کرا. پاشان بەرپرسی دایرەی ژینگەی بانە کاک دڵسۆز میرزایی قسەکانی ئەو لایەنەی پێشکەش کرد. پاشان چالاکی ژینگەیی خانمی ئەکبەری کە لە تارانەوە دوو سمۆرەی هێنابوو بۆ آزاد کردن چەند وتەی پێشکەش کد سەبارەت ب سۆز و خۆشەویستی سەباەت بە ئاژەڵان. شانۆیێکی جوانی ژینگەیی لە لایان گروپی شانۆی چەکۆ نێو ئاخنی بەرنامەکە بوو. ووتەکانی کاک عەلی موسلیمی ئەندانی شۆڕای شار بەشێکی دیکە لە بەرنامەکە بوو. پاشان شێعرێکی جوان و ژینگەیی لە لایەن کاک هادی کەریمی خوێندراوە بە پێدانی ڕێز نامەو پێشکەش کردن بە چالاکانی بوواری ژینگە دابەش کردنی خەڵات و میوانداری کردنی بەشداربوان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.

smore14441068_1810318169246010_4400901579540591690_n 14457442_1810318082579352_904980497393500596_n 14463134_1810317892579371_3352592531263188280_n 14495531_1810317989246028_642727541036649182_n 14502791_1810317855912708_6540448653157099243_n 14517511_1810318125912681_5136497673102912058_n 14563357_1810317945912699_684601481012360833_n photo_2016-10-03_15-53-56

نوشته شده توسط سه شنبه ۱۲ مهر ۱۳۹۵ 1,379 بازدید
دسته : کمیته حمایت از جانوران
http://www.pajin.org/?p=6061

بایگانی تاریخ خورشیدی

دسته‌ها