انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

بەڕێوەبردنی گەڵاڵە پشووی دارستانەكانی باكووری ئێران بۆتە بەڵای گیانی دارستانەكانی ناوچەی زاگرۆس

ھاوشارییانی بەڕێز ، ژینگەدۆستان

بەھۆی لەناو چوونی ڕێژەی زۆری دارستانەكانی باكوری ئێران گەڵاڵە پشووی دارستانەكانی باكووری ئێرانیان خستە سەر زمانی ھەمووان و بە ھەوڵ و تێكۆشانێكی زۆر بەرپرسان و دامەزراوەی دارستانەكان ئەو گەڵاڵەیەی خستە بواری جێبەجێ كردن ، بە پێی یاسای ئەو گەڵاڵەیە ھەر جۆرە بەھرەكەشییەك لە دارستانەكانی باكووری ئێران قەدەغە ڕاگەیێندرا
بێ خەبەر لەوەی كە ھەڵپەرەستان لە كەمینی دارستانەكانی زاگرۆسدا دانیشتوون .ئێستا ماوەیەكە ھەواڵی قاچاخی دار لە شارە كانی ڕشتەكێوی زاگرۆس بۆ كارخانە دارەكان دەبیسترێت

ئەو كارە بە ھاوكاری ھەلپەرستان(مافیای دار) ، بێكارانی وەرزی بە تایبەت لە ئاواییەكان و كەسانی بێ ئاگا و كاركردی نابەرپرسیارانەی ھەندێك كەس و لایەن بەڕێوە دەچێت و ھەروەھا گۆڕینی حەزی خەڵك بە تاییبەت گەنجان بۆ چایی خەڵووز و نێرگەلە و مەنگەڵی جیا لە خەسار گەیاندن بە سڵامەتی خۆیان بۆتە بەھانەیەك بۆ بڕینی دارەكان و سازكردنی خەڵووز

ھەر وەك ئاگادارن ھێشتا برینی قووڵی سووتانی دارستانەكانی زاگرۆس ساڕێژ نەبووەتەوە بڕینی دارستانەكانیش بەم زامەی زیادی كرد.

ڕێكخراوەی پارێزەرانی ژینگە (پاژین_بانە) لە مەڕ لە ناوچوونی دارستانەكان ھۆشداری دەداتە كۆمەڵانی خەڵك ، لە ئەگەری درێژە دان بە لە ناوچوونی دارستانەكانی زاگرۆس ئەم ناوچەیە تووشی كەم ئاوی ، وشكساڵی ، بێ ئاوی ، خۆڵبارین و كەم بوونەوەی بەرھەمی كشت و كاڵ و قەیرانی داریی ڕووبەڕوو دەبێتەوە . لە سەر ئەو ئەساسە داوا لە سەرجەمی شارۆمەندانی خۆشەویست دەكەین قازانجی چەند سەد ساڵەی دارستانەكان و خۆیان فیدای قازانجێكی كاتی و پڕ كردنی گیرفانی ھەلپەرەستان نەكەن و ھەر وەك ڕابردوو خاوەنداری لە ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەكانی نیشتمان بكەن و بیپارێزن.

ڕێكخراوەی پاژین لەم دواییانەدا بە ھاوڕێی ڕێكخراوە ژینگەپارێزییەكانی ناوچەی زاگرۆس دەستی داوەتە ھەوڵ و تێكۆشانێكی بێوچان و داوا لە سەرجەمی كۆمەڵانی خەڵك ، بە تایبەت خەڵكی ژینگە دۆستی بانە كە یاریدەدەر و پاڵپشتمان بن بۆ ڕێگری لە ھەلپەرەستان و سەوداگەران كە كەسانێكی كەمن بكرێت.

ڕێكخراوەی پارێزەرانی ژینگە (پاژین_بانە) 1397/09/12

نووسەر دوو شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2018 566 بازدید
هاوپۆلی : 300 ، 305 ، دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە ، هەواڵ
http://www.pajin.org/ku//?p=9621

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان