انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

بەڵێ بۆ نەورۆزی ئاشتەوایی و بێ تەقەمەنی

         بە ناوی خوای دەهەندە و دلۆڤان                      نەورۆزتان پیرۆز بێ

               مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری                                       وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

                           بەڵێ بۆ نەورۆزی ئاشتەوایی و بێ تەقەمەنی                                            نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵ بە گشتی لە ئێران و بە تایبەت لە ناو خەڵکی کوردستان، یەکێکە لە کۆنترین جێژنەکان کە وەکوو یادگار بەجێ ماوە.   لەسەر پێک هاتنی نەورۆز هۆکاری جۆر بە جۆر هاتووەتە ئاراوە، کە لەگەڵ بیر و ڕای کۆن و ئایینی تێکەڵاوە، هەر بۆیە هەموو ساڵێک هاتنی نەورۆز وەکوو جێژن بەرز و پیرۆز ڕائەگیرێ. لێرەدا ئاماژە بە چەند هۆکار ئەکەین:

 ۱. ئایینی زاروان یەکێکە لە ئایینە کۆنەکانی ناوچەی کوردەوارییە، زاروانییەکان پێیان وابوو کە خوا بە هۆی هاتنی ساڵی نوێ، گوڵی تازەیان بۆ بە دیاری ئەنێرێ، ئەم گوڵە لە ناوچەی خۆمان بە گۆزروان ئەناسن.   ۲- ئاینی زەردەشت یەکێک لە ئایینە پیرۆزەکانی کوردستان بووە، کە لای ئاگر پیرۆز بووە. بە هۆی گۆڕانکاری لە سروشت دا و هاتنی نەورۆز ئاگریان کردۆتەوە و بە دەوریدا شادیان کردووە، کە ئەم کارە تا ئێستاش بەردەوامە.

   ۳- هەندێ مێژوو نووس ڕایان وایە کە بە دوای دروست بوونی دەسەڵاتی ماد لەسەر دەستی دیاکۆ کە هاوکات بووە لەگەڵ سەری ساڵ، هەر ساڵ ئەم بۆنە وەک نەورۆز بەرز ڕاگیراوە و بە یادگار بە ئێمە گێشتووە.

٤- پاشاکانی هەخامەنش و ساسانی بە بۆنەی گۆڕانی وەرزەکان و گرینگی بوونی بەهار، هەموو ساڵێک بە کردنەوەی ئاگر لەسەر چیاکان و تەنانەت کۆشکەکانیان، هاتنی نەورۆزیان جێژن گرتووە و بۆ ئێمەش بە یادگار ماوەتەوە.                                                                                                                  ٥- زاگڕۆس نشینەکان کە بە زۆرینەی ئاژەڵ دار بوون، بە هۆی هاتنی بەهار و سەوز بوونی لەوەڕگاکان، هەلیان بۆ ڕەخساوە تا ئاژەڵەکانیان لە داوێنی سروشت بلەوەڕێنن و بەم هۆیەوە هاتنی نەورۆزیان جێژن گرتووە.                                                                                                                           نەورۆز بە هەر هۆیێک پێک هاتبێ، وەکوو جێژنێکی کۆن بۆ ئێمە بەجێ ماوە، کە بە داخەوە لەم ساڵانەیا بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنی لە لایەن هەندێ کەسەوە خۆشییەکەی ئەبێتە ناخۆشی و کارەساتی ناخۆشی لێ ئەکەوێتەوە.!   جاری وایە ئەبێتە هۆی گیان لە دەست دانی ئینسان کە خەسارێکی گەورەیە.!      کەواتە با بێین هەموومان پێکەوە نەورۆز بکەین بە شادی و خۆشی و وەکوو باو و باپیرانی خۆمان ڕێز لە یەکتر بگرین و بە تەقەمەنی بڵێین نا.!        بە ئاگر کردنەوە بە چیلکە و چەوێڵی وشک و لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردی جوان، هەڵپەڕین و بە ئاشتی و تەبایی، بیرەوەری نەورۆز بەرز ڕابگرین. هەر وەها لەگەڵ ڕێز دانان بۆ کەرامەتی ئینسان و پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگە، نەمامی شادی بۆ نەوەی داهاتوو بنێینەوە.      بە سپاس و ڕێزی بێ کۆتاییەوە: ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)_ #پاژین?

 

 

نووسەر چوار شه‌ممه‌ 15 ئازار 2017 889 بازدید
هاوپۆلی : ئاگادارنامه، دەستنووس، راپۆرتی ساڵانه ، دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە ، فەلسەفە و کۆمەڵایەتی ، هەواڵ
http://www.pajin.org/ku//?p=6483

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان