انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

دەربڕینی هەست و سۆزی شاعیری سەقزی کاک “پشکۆ_یاسینی” بەرامبەر کەژوانانی پاژین و پاژینیەکان لە مەڕاسیمی یادی شاخەوانی کورد موقبیل هونەر پەژوو.

 دیدارێکی ڕێکەوت لە گەڵ کەژوانان و ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی “پاژین”ی بانەی سەربەرز.

ئێوارە پاییزی هەینی پڕ لە غوربەتی کانیاوی پڕ لە گەڵا و قنگەلاشک و دڕک و داڵ و کا، کە “بێژنگ بە سەر” هەور بۆی ببووە جامەنەی سەری و کە کێوی “باڵووقا” لە سێبەریا بزن و مەڕی شوانی فەرەنجی لە بەری لە چاوان کەم ڕەنگ دەکرد.لە ئوتووبانی سەقز بۆکان لە کەپری خۆشەویستیدا دانیشتبووم و ویرەی دەچمە سەر ناڵەشکێنە، دەردی بەردەزەردی وەرد دەکرد و جار جار خۆ ڕاژاندنی چنار و سێو و دارگوێزە قژ زەردەکان و فڕکەفڕکی ماشین و نیگای ڕێبوارانی پشت شیشە دەبوونە ترووسکەی گەرم بۆ کزەی ساردی پاییزی ژین.لە پڕ لای سەرا، سەرچاوەی خۆزیا و بریا مینی بووسێ بە ڕەنگی ئاسمان و پژۆیەک وەک هەوری سپی تێکەڵ بە شۆخ سوار و سوار چاک و کاروانی خۆر و بۆ و بەرامەی کەژوان “موقبل”ی سەربەرز، بە نێو گەواڵە هەورەکاندا هاتن و لە سەر زەوی لای “پشکۆ”ی ئاورینی دڵی نیشتمانی هەست و ئەوین گرسانەوە هەوری و جامانە و هەورەکانیان کردە دەسرەی سەرچۆپی و پەژارەی ئەشقی ئاو و خاک و دڵ و گوڵیان لە گەڵ کزەی سەردی پاییزی ژیان بە سەما و سێ پێی و ڕۆینە لە خاکی خەمهەڵگر، ڕۆ کرد و گڕیان لە دڵی منی شاعیر بەردا و کەوتمە گەڕیان و گریانی شادی و بەم هۆنراوە کوڵ و کۆم دامرکاند و کاتم پڕ بوو لە ئەشقی پیرۆز و هێور هێور دەسووتێم بە هیوای تێپەڕ بوونی جستان و بزەی چاوی گەشی گوڵی نەکەرۆز و تیشکی گەرمی نەورۆز.هەنووکە کەوتمە هۆنینەوەی ئەم ئەشقە پیرۆزە و ئەم مەشقە دەکەمە چەپکە گزینگ و گوڵ بۆ دەست و هەست و نەستی مەکۆ و ئەنجومەنی ڕێزدارانی ژینگە پارێزانی “پاژین”

کاروانی خۆر

سەما دەکا کچی هەتاو لە نێو گەواڵە هەورەکان             لە نێو گەڵای وەریوی ژین، مەرگ دەڵێ بە بای خەزان هەناسەیەک لە “ئاربەبا”، هەتاوی زەردی “بەردە زەرد”     لە بەرخودانی ژین و مان، “برۆدپیک”یشی ڕاتەکان.!   لە “پاژین”ی ژیانەوە، گوڵان هەموو ژیانەوە                شنەی سروودی سوورگوڵان کزەی دەگاتە ئاسمان.!         سولاڤی خۆر ڕژاوەتە، چیا و دەروونی خاکەوە                بە ئەشقی سێوە سوورەیە دڵی زەوەی وەها هەژان         هەتاو لە پشتی هەوری تاڵ، چرۆی بزە دەخاتە لێو           کچ و کوڕانی خاکەڕا، ئەشق دەڵێن بە گوێی جیهان      هەناسە سوورەکەی هەڵۆ لە نێو بەفر دەنێژرێ              بزەی نیگای گوڵی هەتاو، ورە و وزەن لە بۆ ژیان…

پشکۆ_یاسینی  25 ی خەزەڵوەری 2718 کوردی

نووسەر یه‌ك شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2018 488 بازدید
هاوپۆلی : هەواڵ ، لێژنەی وەرزش
http://www.pajin.org/ku//?p=9593

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان