انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

دەستپێكی چالاكی كەمپەینی سێ شەممەكانی بێ ماشێن

ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی ۲۳ی گەلاوێژی ۹۷، هەڵمەتی سێ_شەممەکانی_بێ_ماشێن بە بەشداری گروپی دووچەرخەسواری پاژین و ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین و جەماوەری خەڵک لە شاری بانە دەستی پێکرد. دەستپێکی هەڵمەتەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە پارکی پیرمراوە بوو، پاش تێپەڕبوون لە شەقامی بازنەیی(کمربندی ۱) و لەوێوە بۆ شەقامی بیمارستان و گۆرەپانی پارکی شارو لەوێوە بەرەو پاساژی ئافتابی درەخشان کە پێشانگای وێنەی هونەرمەندی بانەیی کاک “براییم عەلیپووری” لێبوو کۆتایی هات.دوچەرخەسوارانی پاژین وەک ڕێزێک بۆ کاک براییم کە ۹٠٠٠ کیلۆمەتری لەو سەفەریا بە دوچەرخە بڕیبوو چوونە شوێنی پێشانگاکە و چەند ساتێک لەوێ مانەوە. هەر لەم ڕێیەوە دەستخۆشی تایبەتی خۆمان لە هەموو ئەو کەسانە ئەکەین کە بە دەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن و هیوادارین لە سێ شەممەکانی داهاتوو خەڵکانێک زۆر بەشدار بن و ڕائەگەیێنین کە هیچ لەمپەرێک نییە لەبەر دەم بەشداری کردنی جەماوەری شارەکەمان.هەروەها جێی خۆیەتی کە دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی پۆلیسی هاتووچووی بانە و سازمانی گواستنەوە و تاکسیڕانی بانە بکەین کە یارمەتیدەرمان بوون و تا کۆتایی هاوڕێمان بوون.✅بەو هیوایە فەرهەنگی دووچەرخەسواری لە ناو کۆمەڵگاکەمان زیاتر پەرە بستێنێ و لەمە بەدوا کەمتر لە ماشێن کەڵک وەرگرین تا کەش و هەوا و ژینگەیێکی خاوێنمان هەبێت.  بە سپاسەوە: ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)پاژین ۲۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی.

 

نووسەر چوار شه‌ممه‌ 15 ئاب 2018 703 بازدید
هاوپۆلی : فەلسەفە و کۆمەڵایەتی ، لێژنەی فێرکاری منداڵان قوتابخانەکان ، لێژنەی کشت و کاڵ و هێزی خاوێن ، لێژنەی وەرزش ، نوکاتی ژینگەیی ، هەواڵ ، وێنە و شێوەکاری
http://www.pajin.org/ku//?p=6971

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان