انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

زاگرۆسانە ،چاندنی بڕێکی بەرچاو بەڕوو بۆ ژیانەوەی دارستانەکانی زاگرۆس لەو ناوچه ی بانه

چالاکی هاوبەشی شاخەوانی بە بەشداری ۱٠٠ کەس لە شاخەوانانی ژینگەپارێزی بانەو سەردەشت بۆ لوتکەی چیای قەڵاڕەش لە ناوچەی بانە.

🔺ڕۆژی هەینی ۲ی سەرماوەزی ۹۷، بە بەشداری ۱٠٠ کەس لە شاخەوانانی ژینگەپارێزی بانەو سەردەشت چالاکیێکی شاخەوانی بۆ لوتکەی چیای “قەڵاڕەش” لە بانە بەڕێوەچوو کە لەودا شاخەانانی سەردەشت و گروپی شاخەوانی سۆلاڤی بانەو گروپی کەژوانی پاژین بەشدار بوون و بە ڕۆحێکی هاودڵی و یەکگرتووانە چوونە سەر لوتکەو پاشان لە هەڵمەتێکی دیکەدا لە ژێر ناوی #زاگرۆسانە هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکەی ناوچەی زاگرۆس بڕێکی بەرچاو بەڕوویان بۆ ژیانەوەی دارستانەکانی زاگرۆس لەو ناوچەیە چاند.

🔸شایانی باسە ئەم چالاکییە لە کەشێکی بارانی و تا ڕادەیێک بەفری بە هیممەتی شاخەوانانی ژینگەپارێز بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە(پاژین) 2ی سەرماوەزی ١٣٩٧

نووسەر هه‌ینی 23 تشرینی دووه‌م 2018 405 بازدید
هاوپۆلی : هەواڵ ، دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە ، لێژنەی وەرزش
http://www.pajin.org/ku//?p=9564

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان