انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

پەیڕەوی بنەڕەتی

 

بەناوی خودای زانا و توانا

 

(پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەنجومەنی پاژین)

***

بەشی یەکەم(پێکھاتە و ئامانجەکان)

 

بەندی یەک:ناو

ناوی ڕێکخراوەی مەدەنی ((ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە))یە

کە لەم بنەڕەت نامەدا بۆ کورت کردنەوە بە

((ئەنجومەنی پاژین)) ناودێڕ کراوە.

 

بەندی دوو:جۆری چالاکی

سەرجەم چالاکیەکانی ئەنجومەن لە دەرەوەی ڕامیاری و بەرژەوەندی ماددی ونا‌حوکمین ولەسەربنەمای پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکان و بە لەبەرچاو گرتنی سەرجەم یاساوڕێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

بەندی سێ:

سنووری چالاکیەکانی ئەنجومەن لە ئاستی پارێزگای سنە دایە.

 

 

بەندی چوار:شوێن

ناوەندی سەرەکی ئەنجومەن لە پارێزگای سنە_شاری بانە_بەناونیشانی:شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی_نھۆمی خوارەوەی زانکۆی پەیامی نوور .ھەروەھا لەکاتی پێویستدا دەکرێ داوای مۆڵەت نامەی کارکردن لە سەربنەمای یاساکان ولەسەرجەم شوێنەکانی وڵات یا دەرەوەی ولات بکرێ ولق یانووسینگەی نوێنەرایەتی دامەزرێندرێ.

 

بەندی پێنج: ڕاژێری(تابعیت)

ئەنجومەن لەچوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدایە و سەرجەم ئەندامەکانی پابەندبوونی خۆیان بەیاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیێنن.

 

بەندی شەش:ماوەی چالاکی

ماوەی چالاکی ئەنجومەن لە ڕێکەوتی دامەزراندنیەوە تا کاتێکی نادیارە.

 

بەندی حەوت:

دارایی سەرەتایی ئەنجومەن لە گوازراوە وڕانەگوێزراو ،بڕی 300000قڕانە کە لە لایەن دەستەی دامەزرێنەرەوە هەموویی دراوە وخراوەتە بەردەست ئەنجوومەن.

 

بەندی هەشت:

دەستەی دامەزرێنەری ئەنجومەن کەسانێکن کەبەشێوەی خۆبەخش کاریان کردووە و لەدوای دامەزراندن لەژێرناوی دامەزرێنەرەوە هیچ جۆرە بەرپرسیاریەتییێکیان لە ئەستۆنییە.

 

بەندی  نۆ:ئامانجەکان

ئامانجەکانی ئەنجومەن بریتین لە:

ئەلف:خاڵەگشتیەکان:

١)راهێنان وپەروەردەی گشتی لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی

زانیاری وکەلتووری ژینگەیی.

 

٢)پەرەپێدانی کەلتوور لە پێناو بەرگریکردن لەوێران کردنی سەرچاوەسرووشتیەکان وپاراستن وبووژاندنەوەی ژینگەی سرووشتی ناوچە.

٣)هاوکاری وبیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ ڕێکخراوەو

ئەنجومەن و دامەزراوە زانستی و پسپۆڕیەکانی؛حکوومی و کەرتە تایبەتە نێودەوڵەتیەکان کە پێوەندیان لەگەڵ ئامانجەکانی ژینگە پارێزی هەیە.

٤) توێژینەوە ولێکۆڵینەوە لە بەشی سەرچاوە سرووشتیەکان وژینگە و خستنەڕووی ڕێگاچارەی نوێ.

 

ب)ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکان

١-ڕاهێنانی گشتی کۆمەڵگا بەکەڵک وەرگرتن لە شێوازی جۆراوجۆری فێرکاری.

٢)خستنەڕوویی ڕێگاچارەی نوێ بەکەڵک وەرگرتن لە پرسە ژینگەییەکان بۆلەبەرچاوگرتنی لە دەسپێکی کاروباری ئاوەدان کردنەوەی پیشەسازی.

٣)بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆک لەکاتی پێویست دا بەناوی ژینگە کە هەواڵی؛ژینگەوانی،وتاری لێکۆڵینەوەیی،پێشنیارو ڕەخنە لەخۆدەگرێ.

٤)بانگەشە لە پێناو شێوازی درووست بەکارهێنان و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ ژینگە لە کۆمەڵگادا.

٥)بەشداریکردن لە پاراستن؛درووست کردن وپەرەپێدانی پارکەنیشتمانییەکان؛ناوچەی پارێزراو؛حەشارگەی باخچەی ئاژەڵان؛شوێنەواری سروشتی وسەوزەڵانیەکان.

٦)دۆزینەوە وناساندنی ئەوناوەندانەی ژینگە پیس دەکەن و ناساندنیان بە بەرپرسانی پێوەندیدار.

٧)هەوڵدان بۆئاوێتەبوونی گەنجان لەگەڵ سروشت لە شێوازی جۆراوجۆردا وەک کەم کردنەوەی گوشاری ھزری و ناوخۆی گەنجان.

بەندی ١٠)مەرجەکانی ئەندام بوون

١)پرۆگرام ویاسانی ئەنجومەنی پەسەند کردبێ.

٢)خوێندنەوەی ئەوکتێبانەی پێشنیار دەکرێن؛یاتەواوکردنی خولی پەروەردەی سەرەتایی لەژێرچاودێری کۆمیسیۆنی فێرکاری.

٣)بەئەندام بوونی کەسەکانی ئەنجومەن بۆهەموو تاکە پێگەیشتووەکانی وڵاتی ئێران بەبێ سرنجدان بەڕەگەز؛نەتەوە؛ئایین و چینی کۆمەڵایەتی.

٤)پێش پێکهێنانی یەکەمین دەستەی بەرێوەبەر،دەستەی دامەزرێنەر دەتوانێ بەپێی پەیڕەو وپرۆگرام ئەندام هەڵبژێرێ.

٥)بەئەندام بوونی ئەندامانی رێکخراوە مەدەنیەکان رێگە پێدراوە ،بەمەرجی قەبووڵ کردنی ناوەرۆکی ئەم پەیڕەوو پرۆگرامە.

جۆرەکانی بەئەندام بوون:

١)ئەندامیەتی فەرمی:ئەوکەسانەی دەگرێتەوەکەبەشێوەی ڕاستەقینە بەڵێنی هاوکاریان داوه وچالاکانە هەرکات و ساتێک ئامادەی هاوکارین؛ئەم کەسانە دەبنەخاوەن کارتی ئەندامێتی ودەتوانن لە دەنگداندا بەشداری بکەن.

٢)ئەندامێتی نافەرمی(لایەنگر):کەسانی خوارشانزەساڵ وئەوکەسانەی کەتەنیا‌‌‌‌‌حەزو ویستیان هەیە بەژینگەوە ،ئەم جۆرەکەسانە دەبنە خاوەنی کارتی لایەنگری و ئاساییە نەتوانن لەدەنگداندا بەشداری بکەن.

بەشی دووهەم(پێکهاتە)

بەندی ١١

پێکهێنەرەسەرەکیەکانی ئەنجومەن بریتین لە:

١)کۆڕی گشتی

٢)دەستەی بەڕێوەبەر

٣)کارگێڕی گشتی

٤)چاودێر

بەندی ١٢

کۆڕی گشتی دامەزرێنەری دەستەی پێکھێنەرە کە ئەو ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێ دەکات:

١)ڕاپەڕاندنی ئەرکە سەرەتاییەکان بۆدامەزراندن

٢)ئامادەکردنی پەیڕەو و پڕۆگرام و پەسەند کردنی

٣)دانانی یەکەم کارگێڕان و چاودێرانی ئەنجومەن

****

تێبینی 1):،ئەو ڕێژەیەی کە پێویستە لە قۆناخی یەکەم دا بۆپیکهێنانی لیژنەی گشتی دامەزرێنەر، لەخولی یەکەم دا بەئامادە بوونی یەک لەسەرنیوەی ئەندامان وئەگەرهاتووڕێژەی پێویستی ئەندامان ئامادە نەبوون ؛لە خولی دووهەم دا بەئامادە بوونی یەک لەسەر سێی ئەندامان بەفەرمی دەناسرێت.

 

تێبینی 2):بڕیارەکانی لیژنەی گشتی دامەزرێنەر بە ڕای دوو لەسەرسێی ئامادە بووان بەپەسەندکردنی شوێنی پێدانی ئیجازەی کارکردن ودەزگای پسپۆڕی دەردەکرێن وبەفەرمی دەناسرێن.

 

بەندی١٣:لیژنەی گشتی ئاسایی:

کۆبوونەوەی گشتی پێکھاتەی سەرجەم ئەندامانە وباڵاترین سەرچاوەی بڕیاردانە کەبەشێوەی ئاسایی یا نائاسایی بەڕێوەدەچێ.

 

بەندی١٤:

کۆبوونەی گشتی ئاسایی ساڵانە لەمانگی پووشپەڕدادەبێ ،کۆبوونەوەکە بەئامادە بوونی یەک لەسەرنیوەی ئەندامان بۆ یەکەم کۆبوونەوە فەرمی دەبێت ولەکۆبوونەوەی دووهەم دا ڕێژەی ئەندامان هەرچەندە بێت کۆبوونەوەکە پێک دێت وفەرمی دەبێت.

تێبینی(١):زۆرینەی پێویست بۆکۆبوونەوەی گشتی ئاسایی لەسەر دەرکردنی بڕیارێک یەک لەسەرنیوەی ئەندامانی ئامادە بوو لەکۆبوونەوەی فەرمیدا دەبێ مەگەرتایبەت بێت بە هەڵبژاردنی کارگێڕیان یان چاودێران کەبەدەنگدانی زۆرینه دەبێتە ڕێژەیی.

ئەگەرهاتوولەبانگ هێشتی یەکەم دا زۆرینە ئامادە نەبوون دانیشتنی دووهەم لە ماوەی 10ڕۆژدا پێکدێت وڕێژەی ئامادەبووان هەرچەندکەس بێت کۆبوونەوەکە شێوەی فەرمی بەخۆوە دەگرێ.

 

تێبینی(٢):کۆبوونەوەی ئاسایی گشتی بەشێوەی نائاسایی یا لەناکاو لەسەرداوای لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی یان چاودێران یالەسەرداوای یەک لەسەرپێنجی ئەندامان..

ئەگەربێت ولیژنەی بەڕێوەبەریا چاودێر لەماوەی 20 ڕۆژدا وڵامی ئەندامەکانی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی گشتی نەداتەوە پێکدێت.

 

تێبینی(٣):بانگهێشت بۆ دانیشتنی گشتی لە ڕێگای بانگەوازلەڕۆژنامەیەکی پڕفرۆش بەلانیکەمەوە 10 ڕۆژ وبەلانی زۆر 40 رۆژ بەرلەبەڕێوە چوونی دانیشتن وبە بانگهێشتی نووسراو بەڕێوە دەچێ.

 

تێبینی(٤):ڕۆژنامەی پڕفرۆش بۆبانگەوازەکان دەبێ رۆژنامەیەکی فەرمی و‌ڵات بێ.

 

بەندی(١٥):

ئەرکەکانی لیژنەی ئاسایی گشتی:

١)هە‌ڵبژاردنی ئەندامەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی وچاودێر (سەرەکی و لاوەکی)

٢)گوێگرتن و بەدواداچوون بۆڕاپۆرتی لیژنە ی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێران.

٣)دیاری کردنی هێڵە گشتییەکانی ئەنجومەن.

٤)لێکۆڵینەوە وپەسەندکردن یا ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی.

٥)پەسەندکردنی تەرازنامە و ئابووری ئەنجومەن.

٦)دیاری کردنی رۆژنامەیێکی پڕفرۆش بۆبڵاوکردنەوەی ئاگاداری وبانگهێشتەکان.

٧)لابردنی ئەندامان لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی وچاودێرەکان.

٨)دیاری کردنی پارەی ئەندامیەتی.

٩)پەسەندکردنی بڵاوکردنەوەی گۆڤار.

 

بەندی(١٦):لیژنەی نائاسایی گشتی

لیژنەی نائاسایی گشتی بەم مەرجانەی خوارەوە پێکدێت:

١)لەسەرداواکاری زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی کارگێڕی یاچاودێڕ

٢)لەسەرداوای یەک لەسەرپێنجی ئەندامان  ئەگەربێت ولیژنەی کارگێڕی یان چاودێر لەماوەی ٢٠ رۆژدا وڵامی داواکاری ئەندامەکانی بۆجێبەجێکردنی کۆبوونەوەی گشتی نەداتەوە.

 

تێبینی(١):زۆرینەی پێویست بۆپێکهێنانی لیژنەی نائاسایی گشتی لەیەکەم جاردا ھەر لە بارودۆخی لیژنەی ئاسای گشتیدا دەبێ ولە قۆناخی دووهەم دا بەئامادەبوونی زیاتری یەک لەسەرسێی ئەندامان کەمافی دەنگدانیان هەیە پێکدێت.

 

تێبینی(٢):بڕیارە کانی لیژنەی نائاسایی گشتی بەدەنگدانی دوو لەسەرسێی ئەندمانی ئامادەبوو لەکۆبوونەوەکەدا بایەخی دەبێت.

 

بەندی(١٧):

ئەرکەکانی لیژنەی نائاسایی گشتی:

١)پەسەندکردنی گۆڕانکاریەکانی پەیڕەو پڕۆگرام

٢)لێکۆڵینەوە و پەسەندکردن یاڕەتکردنەوەی لابراوەکان

٣)گۆڕانکاری لەڕێژەی ئابووری دا.

٤)هەڵوەشاندنەوەی پێش وەخت.

٥)هەرچەشنە گۆڕانێک لە ناوە رۆکدا

 

بەندی(١٨)

کۆبوونەوە گشتییەکان لەلایە ن دەستەی بەڕێوەبەریێک ،

پێکهاتوو لە یەک کارگێڕ و یەک دەفتەردار و دوو چاودێر بەڕێوەدەچێ.

 

تێبینی(١):

ئەندامانی لیژنەی کارگێڕی نابێت لە نێوان پاڵێوراوانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێراندا بن وبەڕاگەیاندنی پەسەند بوونی بەربژێری خۆیان لەکۆبوونەوەی گشتیدا هەڵدەبژێردرێن.

 

تێبینی(٢):.

بەرپرسی لیژنەی بەرێووبەرایەتی بەرپرسی لیژنەی گشتی دەبێ ومەگەر ئەوەی بابەتەکە بابەتی لابردن یاهەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بێ.

 

 

 

تێبینی(٣):

کۆبوونەوە گشتییە ئاساییەکان ،ئاساییە بەپەلەو زۆربەپەلەکان لە ژێرچادێری باڵوێزخانەی وڵاتدا بەڕێوەدەچێ.

 

بەندی(١٩):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی:

ئەنجومەن پێکدێت لە لیژنەیێکی بەڕێوەبەرایەتی پێکهاتوولە 5کەس وەک ئەندامی سەرەکی و دوو کەس وەک ئەندامی لاوەکی.

 

تێبینی(١):کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوبەرایەتی بەئامادەبوونی زیاتر لەنیوەی ئەندامان بەفەرمی دەناسرێت و بڕیارە باسکراوەکان بەدەنگی زۆرینەی ئامادەبووان پەسەند دەکرێ.

 

تێبینی(٢):

بەشداربوونی ئەندامانی لیژنەی بەڕێوبەرایەتی لە کۆبوونەوەکاندا پێویستەو ئامادەنەبوونی هەرکام لە ئەندامان بە بێ هۆکارێکی تایبەت و بێ ئەوەی پێشتر ئاگاداری دابێ هەتا ٣ کۆبوونەوەی بەردەوام یا٥ کۆبوونەوەی ناو بەناو بۆماوەی یەک ساڵ لە حوکمی پاشگەز بوونەوەی ئەندامی نائامادە دا دەبێت.

 

تێبینی(٣):پێویستە بانگهێشتکردنی ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی لانیکەم 5 رۆژ بەر لەدەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بەشێوەی یاسایی جێبەجێبکرێ.

 

بەندی(٢٠):

لەکاتی لاگری یا مردن یا لێ سەندنەوەی پلەوپایە لەهەرکام لەئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی یان چاودێران ،ئەندامانی لاوەکی(عل البدل)بۆ ئەوماوەی کەماوە لەجیاتی ئەندامی سەرەکی لە شوێنی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی یا چاودێران ئەرکەکان ڕادەپەڕێنن.

ئەگەرهات وڕێژەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یا چاودێران بە هەر هۆکارێک کەمتر لە ڕێژەی ئەندامە سەرەکییە کان بێ و هاتنی ئەندامانی لاوەکیش (عل البدل) ئەتوانێ تەواوی بکات،هەڵبژاردنی دووبارەی لیژنەی گشتی وەک هەڵوارتە بە شێوەی یاسایی یا بە شێوەی نائاسایی لە ماوەی دیاریکراوی یاساییدا بۆ تەواوکردنی ڕێژەی ئەندامان بەڕێوەدەچێ.

 

بەندی(٢١):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی سەرەڕای ئەوکۆبوونەوە ڕێکوپێکانەی کەلانیکەم مانگی جارێک بەڕێوە دەچێ بەپێی پێویست بە بانگهێشتی نووسراوەیی یا تەلەفوونی لەلایەن کارگێڕی گشتی یا جێگری كاڕگیر کۆبوونەوەی نایاسایی بەڕێوەدەچێ.

 

تێبینی:شێوازی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نائاسایی بەپێی ڕێبازی ناوخۆییە ،کە لە لایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیەوە پەسەند دەکرێ.

 

بەندی(٢٢):

ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی لە یەکەمین کۆبوونەوەدا کە دوای هەڵبژاردن پێکدێنن لەنێوان خۆیاندا سەرۆک وجێگری سەرۆک و خەزێنەدارێک هەڵدەبژێرن،

چوارچێوەی سنووری ئەوان لە پەیڕەو پرۆگرام یا نووسراوەیێکی ناوخۆیی کە لیژنەی گشتی ئەندامان پەسەندی دەکات ،دیاری دەکرێ.

 

تێبینی(١):

ئەرکی سەرشانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی  لەیەکەمین کۆبوونەوەدا کە دوای دیاریکردنی پلەو پایەکان،لانیکەم هەتاحەوتوویێک لەنێوان خۆیاندا یا دەرەوە کەسێک وەک بەڕێوەبەر هەڵدەبژێرێ و چوارچێوەی دەسەڵات و ماوەی لەسەر کاربوونی ومووچەکەی دیاری بکات.

 

تێبینی٢):

کارگێڕ لە یەک کاتدا ناتوانێ سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بێ مەگەر بە واژۆی سێ لەسەر چواری ئەندامانی لیژنەی گشتی

تێبینی(٣):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی هەرکات بیهەوێ دەتوانێ ئەوکەسانەی کەلەسەرەوە باسکران لە پلەو پایەکانیان دەربخات.

 

تێبینی(٤):

لەکاتی پێویست دا لیژنەی بەڕێوبەرایەتی دەتوانێ پلەوپایەی دیکە بۆ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی دیاری بکات.

 

بەندی(٢٣):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بۆماوەی دووساڵ هەڵدەبژێردرێ و هەڵبژاردنەوەی سەرلەنوێی ئەندامانی لیژنەیی بەڕێوەبەرایەتی بۆخولەکانی تر ڕێگەپێدراوە.

 

بەندی(٢٤):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی نوێنەری یاسایی ئەنجومەنە و ئەرک و دەسەڵاتی لەچوارچێوەی پەیڕەووپڕۆگرامدا بەم شێوەی خوارەوەیە.

_پاراستن و هێشتنەوەی داراییە گوازراو و نەگوازراوەکان(منقول وغیرمنقول)چاودێری کردنی حیسابەکان،دانەوەی وامەکان و وەرگرتنەوەی قەرزەکان،جێبەجێ کردنی پەسەندکراوەکانی لیژنەی گشتی.

_کردنەوەی حیسابی بانکی بە پێی ڕێوڕەسمی یاسایی،بەدواداچوون بۆ ئەو گرفت وکێشانەی لەدادگا وئیداری کە لەسەرجەم قۆناخە یاساییەکان لە لێپێچینەوەدا،دیاریکردنی حوکم ودیاری کردنی مەحامی ولابردنی،کۆتایی هێنان بە کێشەو گرفتەکان لەرێگای سازان ویەککەوتنەوە،ئەگەر هات وپێویستی کرد،ڕادەستکردن و ئەسپاردنی هەموو یا بەشێک لەئیختیارودەسەڵاتی خۆی بەهەرکەسێکی تر چ حەقیقی یا حقوقی کە مافی مەحامی بوونی هەبێ وهەروەها سەرجەم ئەوئەرکانەی کەلەسەربنەمای پەیڕەو و پڕۆگرام بە لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەسپاردراوە،بەشێوەیێکی گشتی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی دەتوانێ هەرکردار و بازەرگانیێک کەبە پێویستی بزانێ لەبارەی ڕاگواستنی داراییە ئاڵوگۆڕکراوەکان کەپێویستە لیژنەی گشتی پەسەندی بکات ،داوای پەسەندکردنی لیژنەی بەناوی ئەنجومەن بەڕێوەی بەرێ.

هەروەها ئەرکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی سێ مانگ پێش لەتەواو بوونی پۆستەکەی ،بەمەبەستی هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێری نوێ بانگهێشتی لیژنەی ئاسایی بکات.

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بەرلەوەی کە بانگهێشت نامەکە لە رۆژنامەیەکی پڕفرۆش دا بڵاو وەکات ،پێویستە شێوەی کاری لیژنەی ئاسایی،کات و شوێنی بەڕێوەچوون و لیستی ناوی ئەندامان بگەیێنێتە شوێنی دەرکردنی جەواز بۆ پەسەندکردن و لانیکەم ٤٠ رۆژ بەرلەتەواوبوونی کورسیەکەی خۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەناوەندی دەرکردنی جەواز ڕابگەیەنێ.

تێبینی(١):

بێجگە لە بارەی ئەوبابەتانەوە کە بە پێی ناوەرۆکی ئەم پەیڕەو وپڕۆگرامە، ئەنجام دانیان لەدەست لیژنەی گشتی ئەندامان دایە،لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی دەستی کراوەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەمووکاروبارێک بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجی پەیڕەوو پڕۆگرامەکە.

 

تێبینی(٢):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی دوای پەسەندکردن دەتوانێ بەتەنیا خۆی هەستێ بۆ جێبەجێکردنی بازرگانی یاپێدانی ئەو تێچووانەی ئەنجومەن هەتا بڕی٢٠٠٠٠٠٠تمەن.

بەبێ پەسەندکردنی لیژنەی ئاسایی.

 

بەندی(٢٥):

ئەنجومەن خاوەنی چاودێرێکی سەرەکی و چاودێرێکی لاوەکی و جێگرەوەیێکە ،لە لیژنەی ئاسایی گشتیدا بەهەڵبژاردنی نووسراو بۆماوەی ساڵێک هەڵدەبژێردرێن کە هەڵبژاردنی دووبارەی چاودێرەکان هیچ لەمپەڕێکی لەبەردا نییە.

 

بەندی(٢٦):

ئەم کەسانەی خوارەوە ناتوانن وەک چاودێرهەڵبژێردرێن:

١)ئەوکەسانەی کەبە هۆی تێوەگلان لە تاوان و بەحوکمی بڕاوەی دادگا بەتەواوی یا تا ڕادەیێک لە مافی کۆمەڵایەتی بێبەش کرابن.

٢)بەڕێوەبەران و بەڕێوەبەری ئەنجومەن.

٣)کەس وکاری بەر وپشتی بەڕێوبەران و بەڕێوەبەر هەتا پشتی سێهەم لەبڕبڕەی یەکەم و دووهەم.

٤)هاوسەری ئەوکەسانەی کەلە خاڵی دوودا باسیان لێکرا.

 

بەندی(٢٧):

*ئەرکەکانی چاودێر بەم شێوازەی خوارەوەیە:

١)لێکۆڵینەوە لەسەرجەم بەڵگەو نامەکانی پێوەندی دار بە پارە و ئامادە کردنی ڕاپۆرت بۆ لیژنەی گشتی.

٢)خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی چ پێوەندی بە ئابووری هەبێ چ لەدەروەی ئابووریەوە ، ئامادە کردنی ڕاپۆرت لەسەر کردارەکان بۆئاگاداری لیژنەی گشتی.

٣)ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەرلادانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی لە جومگەکانی پەیڕەو و پرۆگرامی ئەنجومەن وئاگادارکردنەوەی لیژنەی گشتی.

٤)درکاندنی بیروڕای خۆی بە نووسراوە لەبارەی ڕاستی لیستی ئابووری ،کردار،و ئەوبابەت و زانیاریانەی کەلیژنەی بەڕێوەبەرایەتی و کاربەدەستانی خستوویانەتە بەردەست لیژنەی گشتی.

٥)تەواوی ئەو ئەرکانەی کە پەیڕەو پرۆگرام ویاساو ڕێسای پەیوەندیدارخستوویانەتە سەرشانی چاودێر.

 

تێبینی:چاودێر دەتوانێ بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێ لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیدا بەشداری بکات.

 

بەندی(٢٨):

چاودێر بۆی هەیە هەرکات بە پێوستی بزانێ هەرجۆرە بەدواداچوون و چاودێریێک لەبارەی کاروباری ئەنجومەنەوە ئەنجام بدا و داوای  بەڵگە وزانیاری و داکیۆمێنت بکات و ئەگەرهات وپێویستی کرد داوای کۆبوونەوە ی نائاسایی لیژنەی گشتی بکات.

 

بەندی(٢٩):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرۆک و چاودێرەکان هەتا ئەو کاتەی کە جێگرەوەی ئەوان لەلایەن لیژنەی گشتیەوە هەڵنەبژێردراوە ئەرکەکانی خۆیان بەهەمان شێوەی پێشوو ڕادەپەڕێنن.

 

بەندی(٣٠):

سەرۆک باڵاترین پلەی جێبەجێکاری ئەنجومەنە و لەچوارچێوەی ئەودەسەڵاتانەی کە لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی وپەیڕەو وپڕۆگرامەوە پێی دەبەخشرێ ،وەک نوێنەردەناسێندرێ و لە لایەن ئەنجومەنەوە مافی واژۆ کردنی پێدەبەخشرێ.

 

تێبینی(١):

لابردنی سەرۆک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیدا دەبێت کە پێویستە بە بەڵگەوە بێت.

تێبینی(٢):

خولی بەرپرسایەتی سەرۆک لەماەوی بەرپرسیاریەتی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی زیاتر نابێت ،هەربۆیە هەڵبژاردنەوەی دووبارەی ئەو بە پێی ئەم پەیڕەووپڕۆگرامە بێ کێشەیە.

ئەگەرهات و ماوەی بەرپرسیاریەتی سەرۆک تەواو بوو ئەرکی خۆیەتی هەتا دیاریکردنی جێگرەوە ئەرکە پێ سپاردراوەکانی بەڕێوە ببات.

تێبینی(٣):

سەرجەم بەڵگەو لاپەڕەی بەنرخ و بایەخدارکە واژۆی سەرۆک وخەزێنداریان پێوەیە ،ئەگەرهات و خەزێنەدار بەردەست نەبوو بەواژۆی بەرپرسی لیژنەی بەڕێوەبەر و بەمۆری ئەنجومەن بایەخیان پێدەدرێ.

 

بەندی(٣١):

سەرۆک،جێبەجێکاری پەسەندکراوەکانی لیژنەی گشتی ولیژنەی بەڕێوەبەر دەبێت و ئەودەسەڵات و بەرپرسیاریەتیانەی ژێرەوەی هەیە:

١)نوێنەری یاساییە لە ناوەندە فەرمی ودامەزراوەکان ولەبەرامبەر کەسانی حەقیقی و حقوقی.

٢)دامەزراندن ولەسەرکارلابردنی کارمەندەکان لەچوارچێوەی یاسا پەسەندکراوەکانی ناوئەنجومەن وبەپەسەندکردنی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی.

٣):پارێزگاریکردن لەدارایی،کەل وپەل،حیسابەکان،بەڵگە ودەفتەرەکانی ناودامەزراوەکە.

٤):کرداری ئیختیاری کە لەچوارچێوەی نموونە یا بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیەوە پێی دەسپێردرێ.

٥):خستنەڕوو وگەیاندنی پێشنیاری پێویست لەبارەی پەرەپێدان،باشترکردن و هاوئاهەنگی لە چالاکییەکانی ئەنجومەندا بەلیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بەگەیاندنی بەلیژنەی گشتی.

٦):ئامادەکردنی نووسراوەی سەرەتایی باڵانس،گوژمە(بودجە)،ڕێ وشوێن وڕاپۆرتی ساڵانە بۆهە‌ڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی و گەیاندنی بە لیژنەی گشتی.

٧):ئامادە کردنی نووسراوەی سەرەتایی و ئایین نامە پێویستە کان بۆ داڕشتنی گەڵاڵە و بڕیاردان لە لیژنەی بەڕێوەبەرایتیدا.

٨)چاودێری وپێکهێنانی هاوئاهەنگی بۆ چالاکی لقەکان،نوێنەرایەتی و نووسینگەکان دوای تێپەڕکردنی قۆناغە یاساییەکان.

٩):پێشنیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی گشتی بەئاماژەکردن بەهۆکاری تایبەت بۆپەسەندکردن لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیەوە.

١٠):ئەنجامی زۆرئەرکی تر و ئەو ئیختیاراتانەی کەبەپێی پەیڕەو وپڕۆگرام ویاساپێوەندیدارەکان بە سەرۆک سپێردراون.

 

بەندی(٣٢):

مووچەو دیارییەکانی سەرۆک لەڕێگای لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیەوە دیاری دەکرێ.

ئەگەرهات و سەرۆک لەئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی نەبوو بەبێ ئەوەی کەمافی دەنگدانی هەبێ دەتوانێ لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیدا بەشداری بکات.

 

بەشی سێهەم:گوژمە(بودجە) وخاڵی لاوەکی:

بەندی(٣٣):

گوژمەی ئەنجومەن لەم ڕێگایانەی خوارەوە دابین دەبێ:

١)دیاری،یارمەتی حەقیقی و حقوقی چ لەناوەوەی وڵات بێت و چ لەدەرەوەی وڵات وهەروەها کەسانی حوکوومەتی وناحوکمی.

٢)وەقف و خێرخوازی.

٣):ئەوپارەیەی کەلە ئەنجامی چالاکییەکان وەدەست دێ ،لە چوارچێوەی بابەتی  چالاکی،ئامانج و پەیڕەو وپرۆگرامی ئەم سیستەمە و ئایین نامەکەی.

٤):وەرگرتنی پارەی ئەندامێتی لەناو ئەم سیستەمەدا.

 

بەندی(٣٤):

ئەرکی سەرشانی ئەنجومەنە داهات و تێچووەکان لەتێنووسێکی یاساییدا تۆماربکات وشیکاری تەرازنامەکە لەگەڵ ڕاپۆرتی کرداری جێبەجێکاری لانیکەم هەتا2مانگ بەرلەتەواوبوونی ساڵانەی ماڵی بگەیەنێتە ژێدەری دەرکردنی جەوازی کارکردن،ئەگەر هات و ژێدەری ناوبراو لە درێژایی ساڵدا داوای ڕاپۆرتی ماڵی یاجێبەجێکاری کرد ئەرکی ئەنجومەنە ئەو ڕاپۆرتە بخاتە ڕوو.

تێبینی(١):

ئەرکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیە هەستێ بە کردنەوەی حیسابی بانکی لەیەکێک لە بانکەسەرەکییەکان و سەرجەم ئەوداهاتانەی ساڵانە بەدەست دێت بە پێی پەیڕەو وپڕۆگرام خەرجی ئامانج و ئەرکەکانی بکات وئەوەی لەتێچووەکان دەمێنێتەوە لەهەمان حیسابدا پارێزگاری لێبکات.

تێبینی(٢):

ساڵی ماڵی ئەنجومەن هاوکاتە لەگەڵ ساڵی هەتاوی و دەکەوێتە کۆتایی جۆزەردان بێجگەلەساڵی یەکەمی ماڵی کەلەسەرەتای دامەزراندنەوە هەتا مانگی ڕەشەممە.

سەرجەم بەڵگەکان،فایلەکان ونووسراوەکان لەنووسینگەی ناوەندی ئەنجومەن دەپارێزرێن.

تێبینی(٣):

نووسراوە فەرمیەکانی ئەنجومەن بە واژۆی سەرۆک جێبەجێ دەکرێن.

تێبینی(٤):

پەسەندکراوەکان وتۆماری کۆبوونەوەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی لەتێنووسێکی تایبەتدا بەپێی بەروار تۆماردەکرێن وئەندامانی ئامادە واژۆی دەکەن.

بەندی(٣٥):

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەرکی سەرشانیەتی هەرچەشنە گۆڕانکاری یان چاکسازی لەپەیڕەو پرۆگرام دا ،بە ژێدەری دەرکردنی جەوازی کار ڕابگەیەنێ وئەگەرهات ولەلایەن ژێدەری دەرکردنی جەوازی کارەوە وڵامی ئەرێنی وەرگرت دواترلەلایەن لیژنەی گشتیەوە پەسەند بکرێ و دەرەنجامەکەی بۆئەنجامی پرۆسەی ئیدارییەکەی تۆمار ودواتر بەژێدەری دەرکردنی جەوازی کاری ڕابگەیێنێ.

بەندی(٣٦):

ئەرکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیە هەرجۆرەگۆڕانکاریێک لەشوێنی کار،ڕەقەم تەلەفوون ،هێڵی پەیوەندی ئەنتەرنێت وشتی تر،بەژێدەری دەرکردنی جەوازی کار ڕابگەیەنێ.

بەندی٣٧):

ئەنجومەن خاوەنی سەربەرگ،مۆر یا ئارمی تایبەتی خۆی دەبێ کە تێکستەکەی لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیەوە بەپێی ڕێساویاساکان پەسەند دەکرێ.ئەرکی  لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیە نموونەی سەربەرگ،مۆر وئارم ئامادەبکات و بیگەیێنێتە ژێدەری دەرکردنی جەوازی کارکردن.

تێبینی:لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی بەرپرسیاریەتی یاسایی هەیە لەپاراستن وڕاگرتنی مۆر وئارم دا.

 

 

بەندی(٣٨):هەڵوەشانەوە:

ئەگەرهات وئەنجومەن هەڵوەشایەوە،کۆبوونەوەی نائاسایی گشتی لانیکەم 3کەس وەک لیژنەی پاڵاوتن هەڵدەبژێرێ وئەرکی ئەم لیژنەیەیە دوای تاوتوێ کردنی حیسابەکان ودانەوەی قەرزەکان وکۆکردنەوەی ئەوپارانەی لەم لاولان ودیاری کردنی داراییە گوازراو و ڕانەگوازراوە کانی ئەنجومەن ،بەپەسەندکردنی لەلایەن لیژنەی نائاسایی گشتییەوە.

ئەرکی لیژنەی ناوبراوە ئەنجامەکەی بەلیژنەی دەرکردنی جەوازی کارکردن ڕابگەیەنێ.

 

تێبینی(١):

ئەرکی لیژنەی نائاسایی گشتییە ،دارایی ڕێکخراوەکە لە دوای هەڵوەشاندنەوە لەژێرچاودێری ژێدەری دەرکردنی جەوازی کار وەگوازێ بۆ یەکێک لە ڕێکخراوە مەدەنیەکان کە چالاکی هاوشێوەی هەیە.

تێبینی(٢):

تەواوکردنی کارەکانی پێوندیداربەئەنجومەن بەپێی بڕگەکانی ئەساسنامە ویاساکانی پێوەندیدارەوە جێبەجێدەکرێ.

تێبینی(٣):

لیژنەی پاڵاوتن لەنێوان خۆیاندا کەسێک وەک بەڕێوەبەری پاڵاوتن هەڵدەبژێرن.

تێبینی (٤):

ئەرکی بەڕێوەبەری پاڵاوتنە نوسخەیێک لەڕاپۆرتی پاڵاوتن بگەیێنێتە ژێدەری دەرکردنی جەوازی کار و شوێنی تۆمارکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکان.

بەندی(٣٩):

ئەگەر هات وئەوچالاکیانەی کە ئامانجی ئەم پەیڕەو وپڕۆگرامەیە پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەتی لەدەزگای دەوڵەت هەبێ ،ئەرکی ئەنجومەنە سەبارەت بەوەرگرتنی مۆڵەتنامە هەوڵ بدات.

 

بەندی(٤٠):

بۆئەوبابەتانەی لەم پەیڕەو وپرۆگرامەدا باس نەکراون لەسەر بنەمای ئایین نامەی پێوەندیداروچالاکی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و بەشێوەیێکی گشتی یاسای بازەرگانی کاریان بۆدەکری.

بەندی(٤١):

ئەم پەیڕەو وپرۆگرامە پێکهاتووە لە ٣ بەش و٤١ بەند و ٣٤ تێبینی کەلەدانیشتنی بەرواری (١٥/٨/١٣٨٨)لە لیژنەی دامەزرێنەری گشتیدا پەسەندکراون.

 

 

**کۆتایی**

وه رگیران له فارسیه وه :  کەریم قادرپوور

پێداچوونەوە :    ھاوڕێ ڕەشیدی

 

پەیڕەو_و_پڕۆگرامی_ئەنجومەنی_پاژین

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان