انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

لە درێژەی كەمپەینی ” نە_بە_سەوزەی_جێژن “و ” بەڵێ_بۆ_چاندنی_نەمام ” ئەنجومەنی پاژین میوانی باشگای ئافرەتانی ئاسوان بوو.

بە پێی ڕاپۆڕتی پەیوەندیە گشتییەكانی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی پاژین ـ بانە ، لە سەر بانگھێشتی باشگای ئافرەتانەی یووگای ئاسوان بۆ بەشداری كردنی ئەنجومەنی پاژین لە درێژەی كەمپەینی نە بەسەوزەیجێژن و بەڵێبۆچاندنینەمام ، پاژین سێ نۆبەت لە دوو ڕۆژدا ئەم دیدارەی ئەنجام دا.

پەیوەندی ژن و ژینگە لێك نەپچڕاوە.

“فەتاح ئەمینزادە” بەڕێوبەری گشتی ئەنجومەنی پاژین وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی خوڵقێنەری ئافرەتان و ژینگە ، ژنانی بە ھونەرمەندانێك پێناسە كرد كە دەتوانن جوانییەكانی ژینگە زیاتر لە ھەمیشە نیشان بدەن.

باسیان لەوەش كرد كە پەیوەندی ژن و ژینگە لێك نەپچڕاوە و ئاماژەی بەوە دا بەو فەرھەنگ سازییانەی كە كراوە بۆ جیا كردنەوەی زبڵ و پاشماوەكان كە بۆ زانیاری بەخشین چوونەتە درگای ماڵان باسی لەوە كرد ژنان ھەموو كات پشتیوانی ئەو پڕۆژەیە و پارێزەری ژینگە بوون.

ژنان ئافرێنەری تەمەدوون بوون

“فرمێسك زاھیدی” لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین وێڕای ئاماژە بە چۆنییەتی دروست بوونی تەمەدونەكان لە پەنای ڕووبارەكان و چەمەكان ژنانی بە سەرەكیترین خوڵقێنەرانی تەمەدونی مرۆڤ پێناسەكرد و ڕایگەیاند: ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی ژینگە و دروست بوونی شارستانیەت حاشا ھەڵنەگرە.

باسی لەوەش كرد كە پێویستی ئەوە ھەیە ، لەوە زیاتر پلاستیكی یەكجار موسرەف بە كار نەھێنرێت و بە فەرھەنگسازی دروست بۆ وێنە بە كەڵك وەرنەگرتن لە ماشین كە تەنیا یەك كەسی تێدابێت مەگەر لە كاتی پێویست دا كۆمەك بە خاوێنی ھەوا دەكات.

ئەركی گەورە لە سەر شانی پاژین فەرھەنگسازییە.

“جەلال حسەین پوور” ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی پاژین ئەركی ھەری مەزنی پاژین ، فەرھەنگسازی دروست و زانیاری بەخشین و فێركاری، زانی و گوتی : ئەنجومەنی پاژین لە سەر ڕۆڵی ژنان و دایكان بۆ فەرھەنگسازی و ڕاگواستنی بۆ منداڵان باوەڕیی زۆری ھەیە .
ھەروەھا داوای لە ئەندامانی باشگای ئاسوان كرد لە بە كار ھێنانی دروستی ئاو و كەم كردنەوەی پیس بوونی ژینگە وەك ھەمیشە ھاوڕێی پاژین و ژینگە بن.

ئاو گەسك نییە.

“فواد ساوان” ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەكانی پاژین، كەم ئاوی گەورەترین كێشە بۆ سەر خەڵكی ئێران كە داوێن گیری ھەموو ناوچەكانی ئێران بووە و بە ئاماژە بەوە كە كێشەی ئاو لە ناوچەی ئێمە لە چاو ناوچەكانی دیكە كەمترە، دەگەڕێتەوە بۆ بەكار ھێنانی دروستی ئاو و داوای لە ئافرەتان كرد بە دروست بە كار ھێنانی ئاو، ڕێگری بكرێت لە كەمبوونی ئەم سەرچاوە گرینگەی ژیان.

ھەر وەھا باسی لەوە كرد كەرەسەی یەكجار مەسرەف بۆ سڵامەتی مرۆڤ و ئاژەڵان و گێڕی سروشت مەترسیدارە و لە ئامادەبوان داوای كرد كە چیدی بەكاری نەھێنن.

شایانی باسە ھەموو ئەو ئەندامانەی لەم سەردانەدا ئاخافتن، جەختیان لەسەر كەمپەینی نابۆسەوزەیجێژن و بەڵێبۆچاندنینەمام كردەوە و داوایان لە ھەموان كرد ، لەم كەمپەینەدا ھاوكاری ئەنجومەنی پاژین بن.

یوگا و سروشت خووی ھاوبەشیان ھەیە

لە درێژەی ئەم چاوپێكوتنانە ، سەیران بەھرامی دامەزرێنەری باشگای یوگای ئاسوان وێڕای ئاماژە بە وەرزش و ژینگە ئەركی ھەر دووكیانی سڵامەتی مرۆڤەكان زانی و گوتی : بەو ھێمایانە كە لە سروشت سەرچاوە دەگرێت ڕۆحی خۆمان لە وەرزشی یوگادا زێڕین دەكەین و باسیان لەوە كرد كە یەكێك لە مەرجەكانی یوگا ڕێز گرتن لە سروشت و ژینگەیە و ئێمەش بۆ پاراستنی ھەر چی زیاتری ژینگە ھەنگاو دەنێین و چالاكی دەكەین.

ئەندامانی ئامادە بوو لە و ڕێوڕەسمەش وێڕای ڕێز گرتن لە بەشداری پاژین لە كۆڕەكەیان بەشداری كەمپەینی نەبەسەوزەیجێژن و بەڵێبۆچاندنینەمام بوون و داوایان لە سەرجەم ئافرەتان كرد بەشداری ئەم كەمپەینە ببن

لە كۆتاییدا بۆ یادەوەری ڕۆژ ژمێرێكی ژینگەیی بە باشگای یوگای ئاسوان بەخشرا.

نووسەر پێنج شه‌ممه‌ 28 شوبات 2019 313 بازدید
هاوپۆلی : 295 ، 307 ، لێژنەی فێرکاری منداڵان قوتابخانەکان ، نوکاتی ژینگەیی
http://www.pajin.org/ku//?p=9875

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان