انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

منداڵە‌کان نیگه‌رانی داهاتووی خۆیانن….

ئاڵ و گۆڕ له سه‌ر ڕه‌وتی ژیان و زیادەخوازی مرۆڤ بۆ بەکارهێنان لەگه‌‌ڵ پێشکەوتنی ئامرازی پیشەسازی، زه‌بری گه‌وره‌ی له ژینگه داوه…

گه‌رم بوونی هه‌وا له ئاستی جیهان، مه‌ترسی بۆ لێک ترازانی لایه‌ی ئۆزۆن و ئاڵ و گۆڕ له سه‌ر که‌ش و هه‌وای ناوچه‌یی،

له‌و مه‌ترسییانه‌ن که ژیانی ئەمڕۆ و داهاتوویان بۆ به‌ره‌ی داهاتوو خستۆته ژێر سێبه‌ری ترس هێنه‌ر…

به چالاکی کچێکی مێرمنداڵ به ناوی(گەرتا تۆنبێرگ)له وڵاتی سوئێد جووڵانەوەیەکی گه‌ورە بۆ به‌ر چاو خستنی مه‌ترسی له سه‌ر ژینگه ده‌ستی پێکرد.

ئه‌م جووڵانه‌وه داواکاره هه‌وڵێکی گورج و گه‌وره بۆ به‌رگری له ئاڵ و گۆڕی که‌ش و هه‌وای ناوچه‌یی له ئاستی جیهان و نێوده‌وڵە‌تی ده‌ست پێبکات….

ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه زۆر زوو له نێو منداڵانی قوتابی له سه‌رانسه‌ری دونیا په‌ره‌ی ساندووه…

گه‌ورەترین چالاکی له‌م بوواره دا ڕۆژی هه‌ینی سێهه‌می جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ به مانگرتنی قوتابیان به خۆبواردن له ڕۆیشتن بۆ پۆلی خۆیان و هاتنه سه‌ر شه‌قام ڕووی دا…

ئه‌م کاره وه‌کوو ڕاگه‌یاندنە‌کان باسیان کرد له ۱۶۰۰ شاری جیهان به به‌شداری یه‌ک میلیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار که‌س له وڵاتانی گه‌وره و چکۆله له سوئێد و ئۆسترالیا تا ئه‌گاته کانادا، له خۆ گرتووه.

منداڵەکان داوا له به‌رپرسان و سیاسه‌تمەداران ئه‌که‌ن که بیر له پاراستنی مافی ژیان بۆ به‌ره‌ی داهاتوو بکه‌ن…

جێگه‌ی خۆیه‌تی که قوتابیان و منداڵانی ئێمه‌ش داکوکی له سه‌ر ئه‌م مافه ڕه‌وا و ئینسانییە بکه‌ن و ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی هاو ته‌مه‌نەکانیان له جیهان….

نووسەر یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019 196 بازدید
هاوپۆلی : دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە ، دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە ، رووبار، بەنداو، ئاوی ژێر ئەرز ، رووبار، بەنداو، ئاوی ژێر ئەرز ، لێژنەی فێرکاری منداڵان قوتابخانەکان ، لێژنەی کشت و کاڵ و هێزی خاوێن ، لێژنەی پشتیوانی لە گیانلەبەر ، لێژنەی زبڵە و خاوێنکاری ، لێژنەی پشتیوانی لە گیانلەبەر ، لێژنەی زبڵە و خاوێنکاری ، لێژنەی فێرکاری منداڵان قوتابخانەکان ، لێژنەی کشت و کاڵ و هێزی خاوێن ، نژیاروانی سەوز ، نژیاروانی سەوز ، نوکاتی ژینگەیی ، نوکاتی ژینگەیی ، هەواڵ
http://www.pajin.org/ku//?p=10081

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان