انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

نەمامە بەڕووەكان بوونە مەڵھەمی زامی سووتاوی بناری ئاربەبا

بە پێی ڕاگەیەندراوی پەیوەندە گشتییەكانی ڕێكخراوەی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە (پاژین_بانە)
ڕۆژی ١٥ی خەزەڵوەر لە ڕێوڕەسمێكی بەشكۆدا لە ژێر ناوی پێشگرتن لە كاولكاریی ژینگەیی خەڵكی ژینگە دۆست و ژینگە پارێزان لە داوێنی كێوی ئاربەبا لە سەر بانگەشەی ڕێكخراوەی پاژین پتر لە ھەزار نەمامی بەڕوو و سەدان دەنكی بەڕوو لە ژێر ناوی پێشگرتن لە كاولكاری ژینگەیی چێندرا.

لەم ڕێوڕەسمە بە شكۆیەدا كە ھاوكات بوو لە گەڵ بارینی باران و ھەوای سارد
“جەلال حسەین پوور”
ئەندام و سەرۆكی دەستەی ڕێوەبەری پاژین وێڕای دەستخۆشی لە خەڵكی خاوەن ھەڵوێستی بانە بۆ بەشداری چڕ و پڕیان
لەم ڕێوڕەسمەدا ،
پاراستنی دار بەڕووەكان بۆ مانەوەی دارستانەكانی زاگرۆس لە ڕابردوو زیاتر بە ئەرك زانی و ھەروەھا جەختی كردەوە ئەمڕۆ ھەموومان ئەركە لە سەر شانمان كە ژینگە كەمان بپارێزین تاكوو ئەم ئەمانەتە گرانبەھایە بگات بە دەستی نەوەكانی داھاتوو

“ڕەحمان سلێمانی”
ئەندامی دەستەی كارگێڕی ئەنجومەن باسی لەوە كرد ھەبوونی ژینگەیەكی سەوز و خاوێن و چۆنییەتی پاراستنی بە یەكێك لە سەرەكیترین خاڵەكانی گەشەی فەرھەنگی ھەر گەلێك زانی و لە درێژەی وتارەكەیدا چاندنی نەمامی بەڕوو و پاراستنی وەك ئەركێكی ئینسانی و مرۆڤ دۆستانە ناوزەد كرد و داوای لە سەرجەم چین و توێژەكان كرد كە بە ھەوڵی بێ وچان و فەرھەنگسازی زیاتر پەرە بە ڕەوتی ژینگەپارێزی لە ھەموو شوێنێك بدرێت.

لە درێژەی بەرنامەكەدا
“مەھدی نەورۆزی” بەرپرسی كۆمیتەی دارستان و نزار باسی لە لە سووتانی دارستانەكان كرد كە بە ڕێژەیەكی بەرچاو دەستی بووە لە كاولكردنی ژینگە و ڕایگەیاند گەرچی ئاوری دارستانەكان لە چاو ڕابردوو زیاتر ھەوڵەكانمان چڕ كردۆتەوە بەڵام ئەبێ ئێمە ئەو زامانەی كە ئاورەكان و كارەساتە سرووشتییەكان لە سەر جەستەی ژینگە سازیان كردووە ساڕێژیان بكەینەوە و باشترین ڕێگە بۆ ئەم كارە چاندنی بەڕوو لە شوێنە سووتاوەكان و فەرھەنگسازی لە ناو كۆمەڵگایە تا جیا لە دارستانەكان لە ئاو و ھەوایەكی پاك و خاوێن زیاتربەھرە ببەین

جێی وەبیر ھێنانەوەیە لە كۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا نەمامەبەڕووەكان كە بنەماڵەی بەڕێزی ڕەحمان سلێمانی بە درێژایی دوو بۆ سێ ساڵ پەروەردەیان كردبوون بە دەستی ئامادە بووان كە بیریتی بوون لە ژنان ،مناڵان ،پیاوان و وەرزشوانان و ….
لەو چاڵانە كە پێشتر ئامادە كرابوون چێندران.

ئەنجومەنیپارێزەرانیژینگەی بانه (پاژین)

نووسەر چوار شه‌ممه‌ 7 تشرینی دووه‌م 2018 372 بازدید
هاوپۆلی : هەواڵ ، دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە
http://www.pajin.org/ku//?p=9504

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان