انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی پاژین بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نوێ.1397/03/01

ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی ۱ی جۆزەردانی ۹۷، بە بەشداری ۱٠٥ کەس لە ئەندامانی پاژین خولی سێهەمی هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی پاژین لە کەشێکی ئارام و پڕ لە هاودڵی، لە هۆڵی فەرهەنگی ئیرشادی ئیسلامی بانە بەڕێوە چوو.

دەستپێکی بەرنامەکان بە خوێندنەوەی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز لە لایەن کاک “جەلال لوتفی”ەوە دەستی پێکرد.پاشان هەر کام لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین چەن وتەیێکیان سەبارەت بە کارو چالاکیەکانی دەورەی پێشوو پێشکەش کرد.

لە پاشان چەند خاڵ و بڕگەیێک لە ئەسانامەی پاژین کە لە لایان دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پێی زیا کرابوو لە لایەن کاک “بەرهەم پیروزییەوە” خوێندرایەوە و کەوتە بەر باس و دەنگدان کە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا.

دواوبەدوای ئەو هەیئەت ڕەئیسەی هەڵبژاردن بۆ چاودێری دەنگدان هەڵبژێردران و هەر کام لە بەربژێران هاتن و ۳ خولەک خۆیان ناساند و پلانی کاریان بۆ ئامادە بووان خستە ڕوو و پڕۆسەی دەنگ دانەکە دەستی پێکرد. بەربژێرانی خۆ پاڵاوتوو بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین بریتی بوون لە:۱).فەتاح ئەمین زادە۲).ڕەحمان سلێمانی۳).جەلال حسەین پور٤).نەسرین ئەسراری٥).شیرین حسەینی٦).عەلی فەقیهزادە۷).ئارمان بەهرامی۸).فریا تەها۹).بەختیار ئەمینی۱٠).ڕزگار بەهاری۱۱).نەجمەدین عەباس زادە۱۲).فەرزاد سەلیمی بەربژێران بۆ پۆستی چاودێر(بازرس) بریتی بوون لە:۱).سەلاحەدین حسەین پەنا۲).سروە محەممەدی(یارا)

پاش تەواو بوونی دەنگدان و بژاردەکردنی دەنگەکان، پێنج کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نوێ هەڵبژێردران کە بریتین لە:

۱).ڕەحمان سلێمانی بە ۸۷ دەنگ

۲).فەتاح ئەمین زادە بە ۷۲ دەنگ

۳).جەلال حسەین پور بە ٦٦ دەنگ

٤).نەسرین ئەسراری بە ٦٥ دەنگ

٥).ڕزگار بەهاری بە ۳۷ دەنگ

هەروەها دوو کەس وەک عەلەل بەدەڵ بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دیاری کران کە بریتی بوون لە:۱).عەلی فەقیهزادە بە ۳٦ دەنگ۲).نەجمەدین عەباس زادە بە ۲٦ دەنگ

هەروەها سروە محەممەدی(یارا) وەک چاودێری(بازرس) پاژین بە ٦٦ دەنگ هەڵبژێردرا و سەلاحەدین حسەین پەنا بە ۳٥ دەنگ بووە عەلەل بەدەڵ بۆ پۆستی چاودێر.

هەروەها لەم مەڕاسمە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین لەوحی ڕێزلێنان پێشکەشکرا بە هەر کام لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پێشوو و هەروەها خاتوو عەزیمە سەلیمی بە هۆی ئەرک و ماندوو بوونەکانی کە لە پاژین کێشاویەتی.

کۆتایی مەڕاسمەکەش بە کێشانی وێنەیێکی یادگاری تەواو بوو.

ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)پاژین

 

 

نووسەر سێ شه‌ممه‌ 22 ئایار 2018 918 بازدید
هاوپۆلی : ئاگادارنامه، دەستنووس، راپۆرتی ساڵانه ، رێزنامەکان ، هەواڵ
http://www.pajin.org/ku//?p=6905

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان