انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

کورتە ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکی ئەنجومەنی پاژین لە ڕۆژی سیانزە بەدەر، واتە ڕۆژی سروشت

ئەنجومەنی پاژینی بانە هەر وەک ساڵانی پێشوو لە ڕۆژی سیانزەبەدەری ۱۳۹۷ی هەتاوی بە هاوکاری شارەوانی بانە دەستیان کرد بە دابەش کردنی دڵقی پاشماوە بەسەر سەیرانچیانی سیانزەبەدەر بۆ ئەوەی کە پاشماوەکانیان کۆ بکەنەوە و پاشان بیهێننەوە بۆ ناوشار تا لەوێوە بچێت بۆ زبڵدانی سایتی هەژدەدۆڵان.هەر بەو مەبەستەش لە دوو شوێن بنەکەیان دانا کە بریتی بوون لە:۱).بلواری سەردەشت بەرامبەر ناوەندی بڵاوکردنەوەی گاز(وسوقی)۲).بلواری عوسماناوا تەنیشت پۆمپی پەنزین.و توانیان لە یەکەم ساتەکانی ڕۆژی دوشەممە ۱۳ی خاکەلێوەی ۹۷ ڕادەیێکی زۆر دڵقی پاشماوە بەسەر خەڵکی سەیرانچیا بڵاو بکەنەوە.▫پاشان چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پاژین هەستان بە گەڕان بە ناو سەیرانگاکانی بانە و بانگەوازیان کرد بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکانیان و پاراستنی ژینگە، کە کاردانەوەیێکی باشی لە ناو جەماوەرا هەبوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ خەڵکی زۆر بە دەم بانگەوازەکەی پاژینەوە هاتن و ئەرکی ئەخلاقیان بەجێ هێناو پاشماوکانی خۆیان لە ناو سروشتەوە گەڕاندەوە بۆ شوێنی دیاری کراوی گواستنەوە و سەلماندیان کە خەمخۆری ژینگەی ئەم نیشتمانەن.هەر بەو بۆنەوە و لەم ڕێیەوە دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو هاوشاریە ئازیزانەمان ئەکەین کە بە دەنگ بانگەوازەکەمانەوە هاتن و ئەرکی ئەخلاقی خۆیان بەجێ گەیاند لە هەمبەر پاراستنی ژینگەو ژینگەپارێزی. هیواخوازین کە ساڵانی داهاتووش هەر ئاواو بە ڕادەیێکی زیاتر هاوکار و یارمەتیدەرمان بن لەو ڕێیەدا، واتە پاراستنی ژینگە.هەروەها هیوادارین ساڵی داهاتوو بەو ئاستە بەرزە فەرهەنگیە بگەین کە پێویست نەکا لە ناو خەڵکا دڵقی پاشماوە بڵاو بکرێتەوە بۆ سیانزەبەدەر و هەر کەس لەبەر خۆیەوە دەست باتە ئەو کارە.لە کۆتاییا بە پێویستی ئەزانین کە دەستخۆشیێک بکەین لەو کاناڵە هەواڵنێری و ڕاگەیاندنانەی شارەکەمان بانە کە بێ بەرامبەر و بە پێی ئەرکی ئەخلاقیان یارمەتیدەرمان بوون لە بڵاوکردنەوەی بابەت و هەواڵی سەبارەت بەو کارو چالاکیەی سیانزەبەدەر.هەروەها ماندوو نەبوون و پێزانینێکی تایبەت بۆ ئەو ئەندامە ماندوو نەناسانەی ئەنجومەنی پاژین کە لەو ڕۆژەیا و لەو هەڵمەتەیا لە کات و ژیانی خۆیان مایەیان داناو یارمەتیدەر بوون بۆ بەرەو پێش بردنی ئەو ئەرکە گرینگە.(بە هیوای دەستەبەر کردنی ژینگەیێکی پاک و خاوێن و تەندروست بۆ هەمووان🌱)بە سپاس و ڕێزی بێ کۆتایی:#ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە)#پاژین۱٤ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی

 

نووسەر چوار شه‌ممه‌ 4 نیسان 2018 1,213 بازدید
هاوپۆلی : دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە ، لێژنەی زبڵە و خاوێنکاری
http://www.pajin.org/ku//?p=6858

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان