انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

ھەڵمەتی خاوێن کردنەوەی سەیرانگای دشتی ساوان و شوێ

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۷ی خاکەلێوەی ۹٥ی هەتاوی، بە هیمەتی ئەنجومەنی پاژینی بانە و بەخشداری ناوەندی(مەرکەزی) بانە و بە بەشداری ژینگەپارێزانی شوێ(ڕێژگە) و ژینگەپارێزانی ساوان لقی پاژین و هەروەها بە ئامادە بوونی دێهیاریەکانی ساوان و هۆمەڕەشاڵ و شوێ و سەدبار،هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی سەیرانگای دەشتی ساوان و شوێ بەڕێوەچوو.پاش بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە بەخشداری مەرکەزی، بەڕێز سەبووری چەند وتەی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمە ئامادەی هەر چەشنە هاوکاریێکین بۆ پاک و خاوێن ڕاگرتنی ئەم سەیرانگایانە و ئەبێ پێداویستی ناوچەیێکی گەشتیارییان بۆ دابین بکرێت تا هەم خەڵکی زیاتر وەک گەشتیار ڕووی تێبکەن، هەم پاک وخاوێن ڕابگیرێت.پاشان نوێنەرانی پاژین چەند پێشنیاریان ئاراستە کرد و داوایان کرد کە زیاتر ئیهتمام بدرێت بەو شوێنانە لە نەزەر ژینگەییەوە ئامادەگی خۆیان ڕاگەیاند کە لەباری فەرهەنگ سازی بۆ کۆمەڵگا سەبارەت بە فەرهەنگی ژینگە پارێزی هاوکاری جیددی بکەن. هەروەها داوایان کرد کە لەو سەیرانگایانە شوێنێکی تایبەت بۆ زبڵ و پاشماوەکان دابین بکرێت و هەموو جارێک پاشماوەکان ڕابگوێزرێن بۆ شوێنی تایبەتی خۆی.ئاماژەش بەوەکرا کە ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان کاریان کۆ کردنەوەی زبڵ و پاشماوە نییە و ئەگەر جار بە جارێک بەشداری ئەو هەڵمەتانە ئەکەن بەس بۆ فەرهەنگ سازی ناو خەڵکە و ئەرکی سەرەکی کۆ کردنەوەی پاشماوەکان لەسەر شانی لایەنە پێوەندیدارەکانەی ئەو بووارەیە.پاشان زبڵ و پاشماوە کۆ کراوەکان بە تەراکتۆری دێهیاری شوێ ڕاگوێزرا بۆ شوێنی گشتی زبڵ و کارخانە بازیافتی شارەوانی لە هەژدەدۆڵان.

ڕێکخراوەی پارێزەرانی ژینگەــــ پاژین(بانە)ــــ کۆمیتەی خاوێن کردنەوەی زبڵ وپاشماوه 1396/01/17

 

 

نووسەر پێنج شه‌ممه‌ 6 نیسان 2017 1,028 بازدید
هاوپۆلی : هاوپۆلنه‌كراو
http://www.pajin.org/ku//?p=6519

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان