انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

پاژین

انجمن مردمی پاریزەرانی ژینگه ی بانه – (پاژین )تاسیس 1378

ئاگادار و پاڕێزەری ژینگە بین!

بەرێوە چونی چالاکی کەمپەینی یەکیەتی بۆ پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس

بە ناوی وەدیهێنەری گشت بوونەوەر.

جەماوەری هێژا و ژینگە دۆستی شاری بانە:وێڕای پێشکەش کردنی سەوزترین و ڕازاوەترین سڵاوی ژینگەپارێزانەمان؛بە بۆنەی بەشداری گەرم و گوڕ و پاڵپشتی بەرین و بەتینتان لە کەمپەینی دوو ڕۆژەی (یەکگرتوویی بۆ پاراستنی زاگرۆس)،سپاس و ڕێزی بێ بڕانەوەمان پێشکەشی یەک بە یەکی واژۆکانتان و  ڕێز و خۆشەویستیمان گوڵڕێژانی هەنگاوەکانتان ئەکەین.پشتگریتان هەردەم هۆی دڵگەرمی و سەرکەوتنمانە.گەرچی کەمپەینەکە کۆتایی هاتووە بەڵام هەوڵ و تێکۆشانی ئێمە بۆ گەیاندنی واژۆکان بە جێگای خۆی ڕانەوەستاوە و ئێمە وەک “پارێزەرانی ژینگە” بەڵێن ئەدەین تا گەیاندنی دەنگی واژۆکان بە گوێی ئیدارات و لایەنانی پێوەندیدار دۆسیەی کەمپەینەکە داناخەین و هیوادارین ئەم هەنگاوە یەکگرتوانەی خەڵکی دڵسۆزی شار و دێ لە هەمبەر ژینگەی نیشتمان کۆتایی پێ نەیات و ببێتە هەوێنی پاڵپشتی زیاترمان لە چالاکیەکانی داهاتوومان دا.ئێمە لە سەر بنەمای خزمەتی خۆبەخشانە و بێ چاوەڕوانی ژینگە و سرووشتی نیشتمان دڵگەرمی و سەرمایەمان تەنیا پاڵپشتی ئێوە خەڵکی بەشەرەف و ژینگە دۆستی شار و دێهاتەکانمانە و هیوادارین ئەو سەرمایەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیا بوون بێت. هەروەها لەم ڕێگەوە بە بەرپرسان و لایەنە پێوەندیدارەکان ڕائەگەیێنین کە گوێ لە ویست و داخوازیەکانی خەڵک بگرن و بە دەمیانەوە بچن تا چیتر کارساتی ژینگەیی بە هۆی هەڵە و بەرژەوەندی کەسانێکەوە ڕوو نەدات و وڵاتەکەمان و نیشتمانی ئازیزمان لەوە زیاتر کاول نەبێت، هەر وەک چۆن گۆلی ورمێ(دریاچەی ورمێ) بە هۆی هەڵەی کەسانێکەوە ئەو کارەساتەی بەسەر هات و ئێستا بەروە لە ناو چوون ئەچێت و گەڕانەوەی بۆ دۆخی جارانی ئەستەمە.!لە هەمان کاتیشدا ڕای ئەگەیێنین کە هەر چەند ماوی کەمپەینەکەمان لە یەک حەوتووەوە کورت کراوە بۆ دوو ڕۆژ، بەڵام ئەوە ئێمەو خەڵکی ژیر و وریای شارەکەمان بووین کە ڕێزمان بۆ یاسا داناو و ئێمەین کە بەڕێوەبەری یاسا و ڕێسای وڵاتین و سەلماندمان کە کۆمەڵگایێکی تەواو مەدەنیمان هەیە و ئامادەین زۆر مەدەنیانە و بە هێمنی و دوور لە تووند و تیژی هەموو کێشەو گرفتەکانمان چارەسەر بکەین.

دیسان سپاس و ڕێز بۆهەموو ئەو ئازیزانەی کە بەدەنگمانەوەهاتن.هەر بژین و سەرفەراز بن، بمێنن بۆ ژینگە و خزمەت بە نیشتمان.

ئەنجومەنی_پارێزەرانی_ژینگە(بانە) پاژین

 

نووسەر دوو شه‌ممه‌ 14 ئاب 2017 424 بازدید
هاوپۆلی : چاوپێ‌کەوتن و کۆبوونەوە ، دارستان، لەوەڕگە، وێرانکردنی ئاگر و بووژاندنەوە
http://www.pajin.org/ku//?p=6685

ئه‌رشیفه‌کان

هاوپۆله‌كان